بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی سپۆتنیک ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی 28 ی تشرینی دووەمی 2023 بە 91 دەنگی ئەرێنی و 8 دەنگی نەرێنی و 62 دەنگی بێلایەن دووبارە کرایەوە.
لەو بڕیارەدا هاتووە کە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوە نیگەرانن کە ئیسرائیل بە پێچەوانەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵەی گشتی، جۆلانی سوریا کە لە ساڵی 1967 تا ئێستا داگیر کراوە، بە جێ ناهێڵێت.
لەو بڕیارەدا هەروەها جەخت لە سەر نایاساییبوونی درووستکردنی شارۆچکە و چالاکییەکانی دیکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرزاییەکانی جۆلانی سوریا کراوەتەوە.
بەرزاییەکانی جۆلان دەکەوێتە کۆتا ناوچەی باشوری ڕۆژئاوای سوریا و بەدەر لە پێگە ستراتیژییەکەی، بەشێکی گرنگی سەرچاوە ئاوییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دابین دەکات. تەل ئەبیب بە درووستکردنی دەیان شارۆچکە، نزیکەی 30 هەزار زایۆنیستی لەم ناوچەیەدا نیشتەجێ کردووە./.