بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی تشرینی دووەمی 2023 لە چاوپێکەوتنی هەزاران کەس لە ئەندامانی ڕێکخراوی بەسیج، وتیان: ڕووداوە مێژووییەکەی زریانی ئەقسا لە دژی ڕژێمی زایۆنیستییە بەڵام لە ڕاستیدا دژایەتیکردنی ئەمریکایە، زریانی ئەقسا لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە خشتەی سیاسەتەکانی ئەمریکا تێک بدات و پشت بە خودای گەورە درێژەی دەبێت و ئەو خشتەیە لە ناو دەبات.
بەڕێزیان وتیان: بۆردومانکردنی دڕندانەی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە نەک تەنیا ئابڕوچوونێکی گەورە بۆ ئەو ڕژێمە بوو بەڵکوو بۆ ئەمریکاش بە هەمان شێوە ئابڕوچوونی نێودەوڵەتی بوو، وڵاتانی ئەورووپیش هەروەها و تەنانەت بۆ شارستانیەت و کەلتوری ڕۆژئاواش ئابڕوچوون بووە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: کەلتور و شارستانیەتی ڕۆژئاوا هەمان شارستانیەتە کە کاتێک بە بۆمبی فسفۆڕی 5 هەزار منداڵ شەهید دەکات، سەرکردەی فڵان وڵاتی ڕۆژئاوا دەڵێت کە ئیسرائیل بەرگری لە خۆی دەکات، ئەمە بەرگرییە؟ ئەمەیە کەلتوری ڕۆژئاوا.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، وتیان: تاوانەکانی 50 ڕۆژی ڕابردوو، کۆکراوەی تاوانەکانی 75 ساڵەی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستینە. زریانی ئەقسا ناکوژێتەوە و دەبێت بزانن کە ئەم دۆخە بەردەوام نابێت.
بەڕێزیان وتیان: کۆماری ئیسلامی ئێران داوای بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە فەڵەستین و گەڕانەوە بۆ دەنگی خەڵک دەکات. تێڕوانینی کۆماری ئیسلامی ئێران خستنە دەریای جولەکەکان و زایۆنیستەکان نییە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە شکستی پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وتیان: لە پرسی لوبناندا ئەمریکییەکان وتیان هەوڵی ناوچەیەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە واتای ئەم ڕۆژئاوای ئاسیایە. ئەوان هەوڵی نەخشەیەکی سیاسی نوێیان دەدا بە پێی بەرژەوەندییە نایاساییەکانی ئەمریکا بەڵام ئەوە مسۆگەر نەکرا، ئەوان هەوڵی لەناوبردنی حزبوڵڵایان دەدا بەڵام حزبوڵڵا 10 هێندە بەهێزتر بووە. ئەوان هەوڵی لەناوبردنی سوریا و عێراقیان دەدا، گرووپە بەوەکالەتەکانی خۆیان لە ژێر ناوی داعش و بەرەی نوسرە هێنایە سوریا و عێراق بەڵام بەو هەموو تێچووەوە شکستیان هێنا. ئامانجێکی دیکە ئەوە بوو کە پرسی فەڵەستین لە بەرژەوەندی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی یەکلایی بکەنەوە و شتێک بە ناوی فەڵەستین نەمێنێتەوە، ئەو پیلانەی دوو دەوڵەتیش کە پێشتر باسیان دەکرد لەوەش پاشگەز بوونەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: جوگرافی سیاسی ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاری دەڕوات بەڵام نەک لە بەرژەوەندی ئەمریکا، بەڵکوو لە بەرژەوەندی بەرەی خۆڕاگری./.