بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا محەممەد پاکپور بە ئاماژە بە پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: کاریگەرییەکانی زریانی ئەقسا هێندە زۆر بوو کە سەرۆک کۆمار و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمریکا بەپەلە خۆیان گەیاندە تەل ئەبیب و ئەمریکا بە هەموو شێوازێک هەوڵیدا دەرگایەکی کاتی بۆ ڕزگارکردنی ڕژێمی زایۆنیستی بکاتەوە.
ناوبراو وتی: تا پێش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا ڕژێمی زایۆنیستی وەک خاوەنی یەکەم دەزگای هەواڵگری جیهان ناو دەبرا بەڵام لەم ئۆپەراسیۆنەدا شکست و لاوازییەکانی مۆساد بۆ هەمووان ڕوون کرایەوە.
لیوا پاکپور وتی: شەڕی ئێستا وانەیەکی زۆری لە گەڵدا بووە کە لە هاوکێشە سەربازییەکاندا بەکار دێت و هیچ کات هەلومەرجەکە بە ئاسایی دانانرێت و بەردەوام دەبێت چاودێری پلان و نەخشەکانی دوژمنان بکرێت./.