بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش کۆتایی هاتنی موڵەتە چوارڕۆژەکەی ئاگربەستی غەززە لە نێوان بزوتنەوەی حەماس و ڕژێمی زایۆنیستی، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە ئاگربەستەکە بۆ دوو ڕۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە.
بزوتنەوەی حەماس هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە بە هەمان مەرجەکانی پێشوو و بە نێوەندگێڕی میسر و قەتەر، ڕەزامەندی لە سەر درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ دوو ڕۆژی دیکە دراوە./.