بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە مەوازین نیوز، ” عەتوان ئەلعەتوانی” سەرۆکی کومیسیۆنی دارایی پاڕڵمانی عێراق بەپێی وتەیەک پشتڕاسی کردۆتەوە کە بانکی ناوەندی عێراق بۆ گەڕانەوەی بەردەوامی بۆ بازاڕی دراو و دەربازبوون لە ژێر دەسەڵاتی دۆلاردا ڕێگایەکی بەس دوور و درێژی بڕیوە.
ئەلعەتوانی وتیشی: کەڵکوەرگرتن لە هەموو جۆرەکانی دراو لە ئاڵۆگۆڕییە بازرگانییەکاندا تەنیا ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەی داخوازی زۆرە بۆ دۆلار.
ناوبراو وتیشی: ئێمە جەخت لەسەر گرنگی پێدان بەو بابەتە دەکەین(کەڵکوەرگرتن لە جۆرەکانی سەرچاوەی دراو)، لەبەر ئەوەی وەک کاریگەرترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و وەک ئاسۆیەکی ڕوونە دێتە پێش چاو بۆ ساکار کردنەوەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە هەموو ئاستەکاندا.
پاڕلێمانتاری عێراقی لە درێژەدا وتیشی: ئێمە جارێکی دیکە پاڵپشتی تەواوی خۆمان لەمەڕ هەنگاوە گرنگەکانی بانکی ناوەندی ڕادەگەینین کە بەشێوازێکی ڕاستەوخۆ و بەردەوام پەرەی داوەتە چارەسەری ڕاستەقینەی بان و خواری بازاڕی دراو و جۆراوجورکردنی سەرچاوە دراوییەکان.
سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق لەو باوەڕەدایە کە زیادبوونی هەژماری بانکە تایبەتیەکان دەنێو وڵاتی عێراق دەتوانێت لە بانکە عێراقیەکانی دەرەوەی وڵات دۆلار هاوردە بکات کە ئەمەش لە جێگای خویدا یارمەتی دەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بازاڕی دۆلار لەو وڵاتەدا.