بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز مەنسور ڕایگەیاند کە لە سەدا 80 ی دانیشتووانی کەرتی غەززە بە هۆی شەڕ و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە ئاوارە بوون.
ناوبراو وتی کە ئاگربەستە کاتییەکەی غەززە دەبێت ببێتە ئاگربەستێکی هەمیشەیی.
باڵیۆزی فەڵەستین وتی: داگیرکاران لە ڕۆژی 7 ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا زیاتر لە 3 هەزار فەڵەستینییان دەستبەسەر کردووە کە بەشێک لەوان ژن و منداڵن.
ڕیاز مەنسور وتی: پێویستە وڵاتانی جیهان پشتیوانی لە خەڵکی سڤیل و نەخۆشخانەکان بکەن و هەوڵی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان و دەستەبەرکردنی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بدەن./.