بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیهود باراک سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەو ڕژێمە لە شەڕی غەززەدا شکستی هێناوە.
ناوبراو وتی: نتانیاهۆ شیاوی سەرۆکایەتی ئیسرائیل نییە و دەبێت لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
باراک وتی: کۆنتڕۆڵکردنی دووبارەی غەززە دەتوانێت ئیسرائیل پەلکێشی شەڕێک بکات کە ساڵانێک بەردەوام بێت و قەیرانی گەورەشی لە گەڵ ئەمریکا بە دواوە دەبێت، هەروەها مەترسییەکی زۆر لە سەر پەیوەندییەکانی تەل ئەبیب لە گەڵ میسر و ئەردەن و ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سعوودیە دادەنێت./.