بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی، ڕایگەیاند: پەسەندکردنی ئەم یاسایە بە واتای بەفەرمی ناسینی ئەم دامەزراوە لە ڕووی یاساییەوە بووە کە گرنگی و پێویستی خۆیی بە هەمووان سەلماندووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: گرنگترین ئامانجی ئێمە لە هەوڵدان بۆ پەسەندکردنی یاساکە لە هەنگاوی یەکەمدا دەستەبەرکردنی مافی ئەندامەکانیە و هەروەها گرنگی بوونی بە دامەزراوەیەکی فەرمی کە فەرمان لە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان وەردەگرێت و پشتیوانی سیستەمی سیاسی و دامەزراوەی حکومەتە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: بوونی حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە پێویست دادەنرێت.
حەکیم لە پەیامەکەیدا هەروەها جەختی لە سەر پێویستی جێبەجێکردنی یاسای حەشدی شەعبی بە تەواوی کردووەتەوە./.