بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەر گرنگی بە پێستت دەدەیت سوود لە خواردنی کەلەرم ببینە کە لە درێژەدا ئاماژە بە بەشێک لەو سوودانە دەدرێت.
کەلەرم دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی C، A، E. لە گەڵ ئەوەشدا کالسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە و پێست شێدار دەکاتەوە و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات.
پێست نەرم دەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە هەوکردنی پێست، بە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە دژە هەوکردنی تێدایە، سوربوونەوە و هەستیاریی پێست ناهێڵێت و نەرم و سافی دەکات.
چرچبوونی پێست ناهێڵێت، بە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو و مادەی خۆراکی سوودبەخشی تێدایە، پێست بە گەنجی دەهێڵێتەوە و یارمەتی نوێبوونەوەی دەدات.
پێست سپی دەکاتەوە و یارمەتی یەکڕەنگبوونەوەی پێست دەدات، پەڵەی سەر ڕوخسار کەم دەکاتەوە و یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات.
دەتوانیت جگە لە خواردنی کەلەرم بە شێوەی ماسکیش سوودی بۆ پێست لێ ببینیت./.