بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین تایبەتمەندییە سوودبەخشەکانی خواردنی پرتەقاڵ بریتین لە:
بەرگری جەستە بەهێز دەکات، بە پێی زۆرێک لە توێژینەوە زانستییەکان بەرگری جەستە بەرامبەر ڤایرۆس و بەکتریا باشتر دەکات چونکە ڤیتامین سی تێدایە کە کاریگەری لەسەر خانە فاگۆسایتەکان دەبێت، کە بەرەنگاریی هەوکردن دەبنەوە.
بۆرییەکانی خوێن بەهێز دەکات، ڤیتامین سی دیواری خوێنبەرەکان دەکشێنێت و لە نیشتن دەیانپارێزێت.
ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە کەمدەکاتەوە، ئەنجامی توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئاوی پرتەقاڵ یارمەتی بەرزکردنەوەی ڕێژەی рНدەدات، واتە کاریگەری لە سەر ترشی میز دەبێت و رێگری دەکات لە دروستبوونی بەرد.
یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە ماندوێتی درێژخایەن، پرتەقاڵ ماددەی خۆراکی جۆراوجۆری تێدایە لەوانە لیمۆنین، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە تایبەتمەندی هاندەری هەیە و هەستکردن بە وزە و هێز دەبەخشێت و باری دەروونی باشتر دەکات و یارمەتی نەهێشتنی دڵەڕاوکێ و دوورکەوتنەوە لە خەمۆکی دەدات.
ڕۆیشتنی خوێن لە موولوولەکاندا باشتر دەکات، زەیتی پرتەقاڵ زۆرجار بۆ مەساج بەکاردێت چونکە یارمەتی گەرمداهاتن دەدات و رۆیشتنی خوێن لە بۆرییە بچووکەکانی خوێندا باشتر دەکات./.