بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندامێکی باڵای پارتی لیکود بە سەرۆکایەتی بنیامین نتانیاهۆ ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین کۆبوونەوەی نهێنی سەبارەت بە داهاتووی سیاسی ناوبراو و لادانی لە پۆستی سەرۆک وەزیران ئەنجام دراوە.
ئەو سەرچاوە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستیی ڕاگەیاندووە کە نتانیاهۆ بە نیگەرانییەوە لە ئەگەری کودەتای سیاسی لە ناوخۆی پارتی لیکود دەڕوانێت.
بە وتەی ئەو سەرچاوە، ئەندامانی پارتی لیکود ئەگەری وەرگرتنەوەی متمانەکان لە نتانیاهۆ تاوتوێ کردووە و تەنانەت ناوی چەندین کەسیش بۆ جێگرەوەی باس کراوە.
ئەو ئەندامە باڵایەی پارتی لیکود یەکێک لەو کەسانەی بە یولی ئادلشتاین سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە ناوبراو تا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی لیکود، بکرێتە جێگرەوەی نتانیاهۆ و پۆستی سەرۆک وەزیرانیش وەربگرێت.
نتانیاهۆ هەوڵ دەدات بە هەر شێوازێک ڕێگری لەم هەنگاوەی پارتی لیکود بکات و لەوە دڵنیا بێت کە کەس پەیوەندی بە هەوڵی کودەتاوە ناکات.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی پەیامی ئەوەی بە هاوحیزبییەکانی گەیاندووە کە شەڕی غەززە تا کۆتایی بەڕێوە دەبات و بە هەموو شێوازێکیش ڕێگری لە ڕاگەیاندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین دەکات./.