بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عیسا زارع پور لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندی و گەیاندن بە پێشکەوتنی بەرچاو گەیشتووەتە و ئەم بوارانەش بۆ وڵاتی عێراق گرنگە.
ناوبراو وتی: مێژووی پەیوەندییەکان و ئاستی باڵای لە نێوان بەغدا و تاران وا دەخوازێت کە پەیوەندییەکی زیاترمان لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی هەبێت و ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاجیاکاندا پێشکەوتنی هەبووە، ئەزموونەکانی ڕادەستی وڵاتی دۆست و برادەری عێراق بکات.
وەزیری پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی تەواوی بۆ ڕادەستکردنی ئەزموونە جیاجیاکان بە وڵاتی عێراق ڕاگەیاند و وتی: عێراقیش لە بواری پەیوەندییەکان خاوەن توانا و دەفرایەتییەکی زۆرە کە بە دڵنیاییەوە ئەمەش بۆ ئێمە گرنگە.
زارع پور وتی کە لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) ڕێکەوتنێک لە نێوان تاران و بەغدا بۆ باشترکردنی پەیوەندی تەلەفوون و ئەنتەرنێت خرایە بواری جێبەجێکردنەوە کە کاریگەری تایبەتی هەبوو./.