بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید فالح وەزیری وەبەرهێنانی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی هیوادارە ناوچەی سنوری لە گەڵ عێراق ببێتە یەکەم ناوچەی ئازادی ئابوری و تێیدا ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران و چالاکوانانی ئابوریی هەر دوو وڵات بکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بە بوونی 100 دەرفەتی وەبەرهێنان بە بەهای 5 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار داوە و ڕایگەیاندووە کە دەرفەتەکانی ئێستاش بۆ وەبەرهێنان لەم ناوچەیە زیاتر لە 21 ملیار دۆلارە.
ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و سعوودیە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023 نزیکەی 243 ملیۆن دۆلار بووە./.