بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری تەندرووستی ئاماژەیان بە کۆمەڵە سوود و زیانێکی خواردنی پاقلە داوە.
سوودەکانی خواردنی پاقلە:
1 – پاقلە یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی پەستانی خوێن:
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆنتڕۆڵکەری پەستانی خوێنە، لە بەر ئەوە خواردنی ئەو بۆ کەسانی توشبوو بە پەستانی خوێن سوودبەخشە.
2 – زیادکردنی ئارەزوی سێکسی:
پاقلە لە زیادکردن و بەهێزکردنی حەزی سێکسی کاریگەری هەیە و بە شێوەیەکی گشتی بەکارهێنانی بۆ بەهێزکردنی هێزی جەستە و ڕێگریکردن لە لاوازی سوودبەخشە.
3 – یارمەتیدانی کەمخوێنی:
بە پێچەوانەی بیرکردنەوەی زۆرینەی خەڵک کە دەڵێن پاقلە کەمخوێنی بە دواوە دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم ڕووەکە بە هۆی بوونی مادەی فسفۆڕ و کالسیۆم و ئاسن و ڤیتامینەکانی A، B، C یەکێک لە خۆراکە بەهێز و خوێن درووستکەرەکانە، بەو مەرجەی لە خواردنیدا زیادەڕۆیی نەکرێت.
4 – سوودبەخشە بۆ نەخۆشانی پارکینسۆن:
یەکێک لە گرنگترینی ئەو تایبەتمەندییانەی کە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی زانستییەوە پشتڕاست کراوەتەوە، تایبەتمەندی دژە پارکینسۆنیەتی و هۆکاری ئەوەیش بوونی بڕێکی زۆر لە مادەی L-DOPA لەم ڕووەکەدایە.
5 – سوودبەخشە بۆ نەخۆشانی توشبوو بە بەردی گورچیلە:
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی خواردنی پاقلە بۆ ئەو کەسانەیە کە تووشی نەخۆشی بەردی گورچیلە بوون.
زیانەکانی خواردنی پاقلە:
1 – پاقلە بڕێکی زۆر مادەی تیرامینی تێدایە و کەسانێک کە دەرمانی خۆڕاگرتنی هاوشێوەی فینزیلین، ئیزۆکاربۆکسازید بەکار دەهێنن، دەبێت لە خواردنی بە دوور بن.
2 – هاوکاری نەخۆشی فاوویسم. هەندێک مادەی ئۆکسیدەی نێو پاقلە هەیە کە بۆ خڕۆکە سوورەکانی خوێن مەترسیدارە.
3 – تێکدانی خەو. باشترە ئەوانەی تووشی کەمخەوی بوون خۆیان لە خواردنی پاقلە بە دوور بگرن.
4 – پاقلە غازات درووست دەکات. پێویستە لە گەڵ پاقلەدا کەرەستەی بۆنخۆشی وەک نەعنا و مادەی تامدار و دژە غازات بەکار بهێندرێت./.