بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فاسۆلیای سەوز چەندین مادەی خۆراکی و ڤیتامینی گرنگی تێدایە وەک ئاسن و ڕیشاڵ و ڤیتامین ئەی.
گرنگترین سوودەکانی خواردنی فاسۆلیای سەوز بریتین لە:
ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و کالۆری کەمی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی کە ڕێجیم دەکەن.
یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بە ئارامی و هێورکردنەوەی دەمارەکان.
یارمەتی چالاککردنی ئەنزیمەکانی جگەر دەدات.
یارمەتی گەشەی جەستە دەدات.
تەندروستی دڵ دەپارێزێت و نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
بەرزی پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، هەروەها بە چارەسەرێکی بەهێز دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە.
بە خۆراکێکی باش دادەنرێت بۆ تووشبووانی شەکرە چونکە ئاستی شەکر لە جەستەدا دەپارێزێت.
بەڵام ئامۆژگاری ئەوە دەکرێت ئەو کەسانەی کێشەی قۆڵۆنیان هەیە دووربکەونەوە لە خواردنی فاسۆلیا و ئەگەر بیخۆن پێویستە بە باشی بکوڵێنرێت./.