بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە کەشتییەکی سەر بەم ڕژێمە بە ناوی سنتراڵ لە لایەن هێزی دەریایی یەمەنەوە دەستی بە سەرداگیراوە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە کەشتییەکە هەڵگری ئاڵای لیبریا بووە.
ئەمە چوارەم کەشتی ڕژێمی زایۆنیستییە کە ڕوبەڕوی هێرش یان ڕاگرتن دەبێتەوە.
سوپای یەمەن هێشتا هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە./.