بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عید هیلالی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە مافی هیچ هێرشێکیان نییە، ڕایگەیاند کە شەڕی دژ بە داگیرکارانی ئەمریکی و زایۆنیستی لە قۆناغەکانی سەرەتاییدایە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی توانای ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی بەرەی خۆڕاگرییان لە وڵاتانی ناوچەکەدا نییە.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان لە ڕێگای بەئامانجگرتنی هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی، هەوڵی سەلماندنی بوون و کۆنتڕۆڵی خۆی بە سەر ناوچەکە دەدات.
هیلالی وتی: حکومەتی عێراق دەبێت بڕیاری گرنگ دەربکات و ئەمریکییەکان لە سەر خاکی ئەم وڵاتە مافی هیچ هێرشێکیان نییە./.