بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم جەختیکردەوە کە بزوتنەوەی حزبوڵڵا موڵەتی ئەوە نادات ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی سنورەکان و ڕێگای ئازادیی بەرەی خۆڕاگری دیاری بکەن.
ناوبراو وتی: ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا هەنگاوێکی گەورە و کاریگەر بوو کە بوونی ڕژێمی زایۆنیستیی ڕوبەڕوی پرسیار کردەوە و بەرهەمی ئەمەش لە داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە و تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە ماوەی 50 ڕۆژی شەڕی غەززە هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: خۆڕاگری زیانی پێنەگەیشتووە و لە تواناکانی کەم نەبووەتەوە، ئێمە بەدەر لە عێراق و یەمەن، لە لوبنانیش ڕوبەڕوی دوژمن بووینەتەوە و ئەم هەوڵە ڕێکخراوەیە گەیشتووەتە ئەنجام./.