بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گیدئۆن سار یەکێک لە وەزیرەکانی کابینەی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی وتی: ئەگەر حەماس لە کۆتایی ئەم شەڕە دیسانەوە بمێنێتەوە، بە واتای ئەوەیە کە ئێمە تووشی شکستێکی گەورە بووین.
حائین یڵن یەکێکی دیکە لە بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کاروباری غەززە ڕایگەیاندووە کە یەحیا سنوار بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە کەرتی غەززە، بەردەوام گاڵتە بە زایۆنیستەکان دەکات و هەر کات یارییەک بە سەر حکومەتی تەل ئەبیبدا جێبەجێ دەکات و ڕەنگە لە کۆتاییدا هەر ئەو براوە بێت.
هەروەها یۆئاو گاڵانت وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی کە پێشتر بانگەشەی کۆتایی هێنانی حەماسی دەکرد، لە پاشەکشەیەکی ئاشکرادا ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە پاش ئازادکردنی تەواوی دیلەکان، کەرتی غەززە بە جێ دێڵێت./.