بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕەخنەی لە سیاسەتی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتەدا گرت.
ناوبراو وتی: حکومەت مافی ئەوەی نییە ڕەزامەندی لە سەر کردنەوەی بنکەی سەربازی و مانەوەی هێزی سەربازی دەرەکی لە عێراقدا دەرببڕێت و ئەگەر حکومەتێک هەنگاوی وەها بنێت دەبێت وەڵامدەرەوە بێت.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: بوونی هێزەکانی ئەمریکا بە پێچەوانەی دەستووری عێراقە.
خزعەلی ڕایگەیاند کە ئەوەی عێراق ساڵی 2014 داوای لە ئەمریکا کردووە، تەنیا هێرشی ئاسمانی و هاوکاری هەواڵگری بووە و کردنەوەی بنکەی سەربازی و بوونی هێزە سەربازییەکانی لە خۆ نەگرتووە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: بوونی هێزی شەڕکەری دەرەکی لە عێراق تەنیا بە ڕەزامەندی پەرلەمان دەبێت و دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ داواکاری دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی، یاری بە وشەکانەوە دەکەن./.