بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس وتی کە ئەگەر خۆڕاگری گەلی فەڵەستین نەدەبوو، ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان جێبەجێ نەدەکرا.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی ناتوانێت بە زۆر دیلەکانی خۆی ئازاد بکات و ئەوەی کە تەل ئەبیب ناچار کرا 150 ژن و منداڵ ئازاد بکات، ئەنجامی گیانفیداییەکانی قەسام بووە.
ئەو سەرکردەی حەماس وتی کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا شکستێکی ستراتیژیی بە سەر ڕژێمی زایۆنیستیدا سەپاند و چالاکییەکانی هێزەکانی قەسام تا ئازادکردنی فەڵەستین بەردەوام دەبێت.
وتیشی کە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی نابێتە هۆی گۆڕانکاری لە هەڵوێستەکانی بزوتنەوەی حەماس./.