بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسانی دووەم گەورە شاری ئیسپانیا لە کاردانەوەیان بەرامبەر بە هەڵوێستی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی، بوونی پەیوەندییان لە گەڵ ئەو ڕژێمە بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کۆتایی لە غەززە مەرجدار کردووە.
ئەنجومەنی شاری بارسیلۆن لە ڕاگەێندراوێکدا جەختیکردووەتەوە کە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی تا ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کۆتایی و پابەندبوون بە بڕیار و یاسا نێودەوڵەتییەکان هەڵپەساردووە.
ئەمە یەکەم پچڕانی پەیوەندییەکانی بارسیلۆن و ڕژێمی زایۆنیستی نییە.
شوباتی 2023 ئادا کولائۆ سەرۆک شارەوانی ئەو کاتەی بارسیلۆن پەیوەندییەکانی ئەم شارەی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها ڕێکەوتنی دەستە خوشکیی لە گەڵ تەل ئەبیب هەڵپەسارد بەڵام لە مانگی ئەیلولدا پاش شکستی بەرامبەر بە پارتی سۆسیالیست، سەرۆکی نوێی شارەوانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و تەل ئەبیب دەستپێکردەوە.
بڕیاری هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانی بارسیلۆن و ڕژێمی زایۆنیستی لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی ئیسپانیا و ئەو ڕژێمە بە هۆی شەڕی غەززەوە ئاڵۆزییەکی زۆر بە خۆوە دەبینێت./.