بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە پەیامەکەیاندا بۆ تێکۆشەرانی فەڵەستینی، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە گیانفیداییەکانی ئەوان ئەفسانەی شکست نەهێنانی ڕژێمی زایۆنیستییان خستە زبڵدانی مێژووەوە.
لەو پەیامەدا هاتووە کە گیانفیدایی تێکۆشەرانی فەڵەستینی خەونی سازشتکارانی عەرەبی ڕوبەڕوی شکست کردووەتەوە، ئەو وڵاتانەی کە هیوایان بەوە بوو گەلانی ئیسلامی لە گەڵ تاوانبارانی زایۆنیست پەیوەندی دۆستانەیان هەبێت.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایانگەیاندووە کە خۆڕاگریی فەڵەستین ئەوەیان بە گەلانی زوڵملێکراو نیشانداوە کە چۆن ئیمان و بڕوا بە خودای گەورە بە سەر فڕۆکە و چەک و گۆڕەپانەکانی شەڕدا زاڵ دەبێت و ئەگەر شەڕی دژ بە دوژمنی زایۆنیستییان نەدەکرد بە دڵنیاییەوە ئەو ڕژێمە کوشتار و تاوانی زیاتری دەکرد.
سوپای یەمەن لە ماوەی 48 ڕۆژەی شەڕی غەززەدا بە چەندین جار هێرشی مووشەکی و درۆنیی کردە سەر پێگەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین./.