بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس لە چاوپێکەوتنی دەیڤید کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جەختی لە سەر ڕاگرتنی بەپەلەی تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە غەززە و کەرتی خۆرئاوا کردەوە و ڕایگەیاند کە دەبێت هاوکارییە مرۆییەکان بەپەلە بە خەڵکی غەززە بگات.
سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین دژایەتی خۆیی بۆ دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند و وتی: چارەسەرێکی ئەمنی و سەربازی بۆ غەززە بوونی نییە و ئەم ناوچەیە هیچ کات لە حکومەتی فەڵەستین جیا ناکرێتەوە و پلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ جیاکردنەوەی غەززە لە کەرتی خۆرئاوا بە تایبەت قودس یان داگیرکردنی غەززە و جیاکردنەوەی بەشێک یان چەندین بەش لەم ناوچەیە سەر ناگرێت./.