بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە “ئەلعەرەبی ئەلجەدید” بەهۆی خەسار و زیانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر بینا و ساختومانەکانی کەرتی غەززە، خەرجی نۆژەن کردنەوەی ئەو ناوچەیە 50 ملیارد دۆڵار بەراوەرد کراوە.
هەر لەمبارەوە ئەردۆغان سەروک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا هەموو هەوڵی خۆی ئەدات لەمەڕ نۆژەن بوونەوە و چاککردنەوەی هەموو نەخۆشخانە و قوتابخانە و بنەما و بنەڕەتی کەرتی غەززە.
عەلادین شنکولی، لێکۆڵەری خەڵکی توورکیا دەڵێت: خەرجەکانی شەڕی کەرتی غەززە بۆ زیاتر لە 50 ملیارد دۆلار بەراوەرد دەکرێت و توورکیاش بەتەنیا باڵ ناتوانێت قەبووڵی ئەو خەرجە بکات بە مەبەستی چێ کردنەوەی ئەو ناوچەیە، بەڵکوو دەبێ هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی یارمەتیدەربن.
ناوبراو ئاماژەی دا، ئەگەری هەیە توورکیا نەخۆشخانەی ئەلسادقییەی غەززە و هەنێ دیکە لە دامەزراوە گرنگەکان بە شێوازێکی هاوبەش چێ کاتەوە.
ئەو شارەزا وتیشی، لەبەر ئەوەی هێشتاکوو شەڕ و وێرانی و کوشتن و قوربانیکردن کۆتایی پێنەهاتووە، ڕێک بەراوەردکردنی خەرج و ڕادەی خەسار و زیانەکانی کەرتی غەززە کارێکی دژوارە.