بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەبدولسەلام پاش جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە، وتی: ئێمە بە هۆی بەردەوامی پشتیوانی لە خۆڕاگری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنی زایۆنیستی، پیرۆزبایی لە گەلی فەڵەستین دەکەین.
ناوبراو وتی: ئەم پشتیوانییەی گەلی فەڵەستین لە خۆڕاگری وایکرد کە ئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تووشی شکست ببێتەوە و بە ناچار مەرجەکانی خۆڕاگریی بۆ ئاگربەست قبووڵ کرد.
محەممەد عەبدولسەلام وتی کە دوژمن بە هیچ یەک لەو ئامانجانەی لە شەڕی غەززەدا بانگەشەی بۆ دەکرد، نەگەیشتووە.
وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی کە خۆڕاگری بە تایبەت بزوتنەوەی حەماس لە غەززە دەمێنێتەوە و دوژمنی زایۆنیستی چارەیەکی بەدەر لە قبووڵکردنی ئەم شکستە ستراتیژییە نییە./.