بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو ئالا وەلائی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: بە جێبەجێکردنی ئاگربەستی غەززە دەبێت ئاماژە بە دوو بابەتی گرنگ بدرێت، یەکەم ئەوەی کە خوێنی شەهیدانی خۆڕاگری لە سەرجەم گۆڕەپانەکاندا بە تایبەت خوێنی شەهیدانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جورفولنەسر خێرایی بەخشییە ئەم سەرکەوتنە و دوژمن لە بەرامبەر مەرجەکانی خۆڕاگریدا پاشەکشەی کرد.
وەلائی ڕایگەیاند: دووەم، داوا لە خۆڕاگری عێراق کراوە کە بەردەوام بە ئامادەباشی بمێنێتەوە و چاودێڕی پابەندبوونی ڕژێمی زایۆنیستی بە بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ئاگربەستدا بکات و ئەمەش لە پێناو جەختکردنەوەیە لە سەر یەکگرتوویی نێوان گۆڕەپانەکانی خۆڕاگری و هەڵوێستی ئێمە بۆ پشتیوانیکردن لە خۆڕاگری فەڵەستین./.