بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مه‌راسیمه‌كه به درووشمی “هه‌ڵه‌بجه چرایه‌ك له ئازادی، ته‌مه‌نێك له گوڵزاری ئه‌ده‌ب” كاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی هەینی به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئازاد تۆفیق و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه نوخشه ناسح به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ژماره‌یه‌ك چالاكی هونه‌ری سازكران.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵه‌بجه مێژووییه‌كی زۆر دێرینتری هه‌یه، له‌وه‌ی تا ئێستا خوێندوومانه‌ته‌وه و كارمان له‌سه‌ر كردووه.
وتیشی: به گوێره‌ی به‌ڵگه مێژووییه‌كان، هه‌ڵه‌بجه له هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زایین‌دا، دوو ئاوه‌دانی كه هارهار و گونا هه‌بوون، كه تا ئێستا ژیانیان تێدا به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌ركی مێژوونووسان و توێژه‌رانی بواری مێژووه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ن بۆ ئاشكراكردنی دیوی تاریكی مێژووی شارستانیی و ژیاری دێرینی هه‌ڵه‌بجه.
ڕۆژی (24ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 1869)، هه‌ڵه‌بجه وه‌ك شارێكی كوردستان له سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانییدا، كرایه قه‌زا و بووه ناوه‌ندێكی كارگێڕی گرنگ له ناوچه‌كه‌دا.
کامەران کەریم