بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستی کاتیی غەززە (هەینی 24 ی تشرینی دووەمی 2023) وتی کە خۆڕاگری، دوژمنی زایۆنیستی ناچار دەکات تا لە ئاستێکی گەورەتردا ملکەچی ئازادکردنی تەواوی دیلەکان بێت.
ناوبراو وتی: ئەو دیلانە کە لای خۆڕاگری ماونەتەوە، ئازاد ناکرێن و پەیوەندی بە ئازادکردنی تەواوی دیلەکانی فەڵەستینەوە هەیە.
زیاد نەخالە وتی: ئەگەر دوژمنی زایۆنیستی لە ئاستی مەیدانیدا تووشی شکست و زیان نەدەبوو، هیچ کات ملکەچی ئاڵوگۆڕی دیلەکان نەدەبوو.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: ئامانجی دوژمن بۆ لەناوبردنی خۆڕاگری وەک خۆی ماوەتەوە و ئێمەش تا شکستی دوژمن درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.
ڕاشیگەیاند کە دوژمنی زایۆنیستی درێژە بە دڕندەیی و خوێنڕشتنی زیاتر دەدات./.