بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 24 ی تشرینی دووەمی 2023، کچە پەیامنێرێکی فەڵەستینی بە ناوی ئەمەل زەهد لە گەڵ ئەندامانی خێزانەکەی لە ئاکامی هێرش و بۆردومانی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید بوو.
بە شەهیدبوونی ئەم پەیامنێرە، لە سەرەتای شەڕ و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا 64 پەیامنێر شەهید بوون.
ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجی ڕێگری لە ڕووماڵکردنی تاوان و دەسدرێژییەکانی، بە ئەنقەست پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسانی لە غەززە کردووەتە ئامانج.
ڕۆژی پێنج شەممەش محەممەد عەیاش وێنەهەڵگری فەڵەستینی و ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەی لە کەمپی نەسیرات شەهید بوون./.