بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کتێبی ” بەرەو کۆتایی ” سەرجەم فەرموودەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە زایۆنیزم لە خۆ دەگرێت کە بەم دواییانە لە لایەن پەخشانگای شۆڕشی ئیسلامییەوە ڕەوانەی بازاڕی کتێب کراوە.
ناوەڕۆکی ئەم کتێبەش خوێندنەوەیەکە بۆ سەرجەم وتە و نووسینەکانی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە لە ساڵی 1348 ی کۆچی هەتاوی (1968) تا ئێستا.
کتێبەکە 568 لاپەڕەیە و لە 5 بەشی سەرەکی پێکهاتووە کە بریتین لە: زایۆنیزم خەراپترین نەسەب، وەرەمی شێرپەنجە، پیلانگێڕی لەبیرکردنەوە، نەشتەرگەری وەرەمی شێرپەنجە و ململانێی ئایدۆلۆژیک.
هەروەها کتێبەکە 23 بەشی لاوەکییە و لە ڕووی ناوەڕۆکەوە بە سەر دوو بەشی بنەڕەتی و گشتیدا دابەش بووە. بەشی یەکەم بریتییە لە ناسینەوەی دوژمن و تێڕوانینی موسڵمانانی جیهان سەبارەت بە ناسینەوەی دوژمن، ناسینەوەی سیاسەت و ستراتیژ و تەکتیکی ئەم بەرەیە لە بەرامبەر بەرەی ڕاستی. بەشی دووەم ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی زایۆنیزمە و لە بەشەکانی 4 و 5 دا باس کراوە./.