بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی لە گەڵ نەبیە بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، وتی: بە پێی لێکدانەوەی شارەزایانی ئەمریکی، ڕژێمی زایۆنیستی لە پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسای حەماس لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تووشی داڕمانێکی کەم وێنەی ناوخۆیی بووە، بەم بۆنەشەوە ئەمریکا بە هەموو شێوازێک پشتیوانیی لەم ڕژێمە کردووە تا درووشمە بێ بنەما و خەونەکانی تەل ئەبیب مسۆگەر بکات.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئەمریکییەکان بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ڕژێمی زایۆنیستی توانای مسۆگەرکردنی ئامانجەکانی خۆیی نییە و ئەم دۆخەش بەردەوام نابێت، هەر بۆیە بە بێ گەیشتن بەو ئامانجانەی باسیان کردووە، ملکەچی ڕاگەیاندنی ئاگربەست بوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پیلانگێڕییەکانی ئێستای شەڕی غەززە، وتی: داهاتووی غەززە و فەڵەستین لە لایەن فەڵەستینییەکانەوە دیاری دەکرێت نەک ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی./.