بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەیروت لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان کۆبووە.
کۆبوونەوەکەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و سەید حەسەن نەسروڵڵا بە ئامانجی تاوتوێکردنی دۆخی غەززە بووە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 21 ی تشرینی دووەمی 2023 سەردانی بەیروتی کرد و لە گەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیران، نەبیە بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان و سەرکردە باڵاكانی حەماس و بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین کۆبووە و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی شەڕی غەززە و چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە ڕەوتی سیاسی لوبنان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و بەیروت بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
ئەمەش دووەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێرانە بۆ لوبنان لە ماوەی 45 ڕۆژی ڕابردوو./.