بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماجد بن محەممەد ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی ئاگربەستی کاتیی غەززە لە سبەی هەینی 24 ی تشرینی دووەمی 2023 کارتژمێر 7 دەست پێدەکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە یەکەم گرووپی دیلەکان لە سبەی هەینی کاتژمێر 4 ی پاش نیوەڕۆ دەست پێدەکات.
کەتیبەکانی قەسام – باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس – وێڕای پشتڕاستکردنەوەی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەستە کاتییەکەی غەززە لە ڕۆژی هەینییەوە، ڕایگەیاندووە کە ئەم ئاگربەستە 4 ڕۆژە دەبێت و تێیدا دەبێت سەرجەم هەنگاوە سەربازییەکانی هەر دوو لا ڕابگیرێت.
قەسام ڕایگەیاندووە کە فڕینی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تەواوی لە باشوری کەرتی غەززە ڕادەگیرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە فڕینی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژانە لە کاتژمێر 10 ی بەیانی تا 4 ی پاش نیوەڕۆ لە شاری غەززە و باکور ڕادەگیرێت.
کتیبەکانی قەسام ڕایگەیاندووە کە سێ کەس لە ژنان و منداڵانی دیلی فەڵەستین لە بەرامبەر یەک دیلی زایۆنیستی ئازاد دەکرێن.
قەسام ئاماژەی بەوە داوە کە لەم 4 ڕۆژەدا 50 ژن و منداڵی زایۆنیستی ئازاد دەکرێن.
هەروەها بڕیارە ڕۆژانە 200 بارهەڵگر هاوکارییە پزیشکی و مرۆییەکان بگەنە سەرجەم ناوچەکانی کەرتی غەززە./.