بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشوری لوبنان چەندین کەس شەهید بوون.
ئەو هێرشە شارۆچکەی یاحون ی لە باشوری لوبنان کردووەتە ئامانج.
بە هۆی هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی، لانیکەم 4 کەس بە تایبەت سیراج ڕەعد کوڕی محەممەد ڕەعد نوێنەری حزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان شەهید بوون.
چەند سەرچاوەیەکیش ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی شەهیدەکانی ئەم هێرشەی ڕژێمی زایۆنیستی 7 کەس بووە./.