بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە ئەو بینایە شوێنی خۆحەشاردانی ژمارەیەک لە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بووە کە بە مووشەکی بالستی کراوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە 4 کەس لەو هێزانە کوژران.
حزبوڵڵای لوبنان هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە بەردەوامی پشتیوانییەکانی بۆ کەرتی غەززە، کاتژمێر یەک و 50 خولەکی پاش نیوەڕۆی پێنج شەممە 23 ی تشرینی دووەم، پێگەی سەربازیی ” رویسات العلم ” لە ناوچەی شەعبا بە چەکی گونجاو کراوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە چەندین کەس لە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بریندار کران.
لە بەیاننامەیەکی دیکەی حزبوڵڵادا هاتووە کە پێگەی سەربازیی ” جل العلام ” لە لایەن بزوتنەوەی حەماسەوە لە کاتژمێر 12 و 27 خولەکی ئەمڕۆ کراوەتە ئامانج و چەندین کەس لە هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیست بەو هۆیەوە بریندار بوون./.