بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیروتەوە گەیشتە قەتەر و لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، دەستخۆشیی لە هەوڵەکانی میر و سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر سەبارەت بە پرسی فەڵەستین و ئاسانکاری بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتیی مرۆیی لە غەززە کرد.
ناوبراو وتی: ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە شەڕی غەززە بدات، دۆخی ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزتربوون دەڕوات و کاردانەوەکانیش زیاتر دەبن.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ پشتیوانی ئەمریکا توانای درێژەپێدانی شەڕی نییە و ئەوەی کە لە 6 هەفتەی ڕابردوو لە ناوچەکە دژ بە ئەمریکا بینراوە، کاردانەوەکان لە بەرامبەر ئەو پشتیوانییە لە ڕژێمی زایۆنیستی و تاوانەکانی لە فەڵەستین و بە تایبەت غەززە بووە و پەیوەندییەکی بە ئێرانەوە نەبووە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە کە بزوتنەوەی ئازادیخوازی فەڵەستین بۆ گەلی ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە و وتی: لەناوبردنی حەماس مسۆگەر نابێت و ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا ناتوانن ئەوەی کە لە ماوەی 45 ڕۆژی شەڕدا لە بەدەستهێنانی شکستیان هێنا، بە ڕێگای سیاسی بە دەست بێنن./.