بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی لوبنان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵای لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی تۆمار کرد، سکاڵاکەش بە هۆی شەهیدکردنی بەئەنقەستی فەرەح عومەر، ڕەبیع معماری و حوسێن عەقیل پەیامنێرانی کەناڵی المیادین بووە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی لوبناندا هاتووە کە شەهیدکردنی پەیامنێرەکانی کەناڵی المیادین لە خاکی ئەم وڵاتە و بە دوور لە ناوچەی شەڕدا بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە تاوانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و سەروەری لوبنان بووە.
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاندووە کە ئەو پەیامنێرانە لە کاتی بەئەنجام گەیاندنی ئەرکی پیشەییدا شەهید کراون.
لوبنان داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە کە ئەرکی یاسایی خۆی بۆ ئیدانەکردن و سزادانی ڕژێمی زایۆنیستی جێبەجێ بکات./.