بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی میدیایی حکومەتی حەماس لە غەززە ڕایگەیاند کە لە ئاکامی هێرش و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لەم ناوچەیە، تا ئێستا 14 هەزار و 128 کەس شەهید بوون کە لەو ژمارەیە 5 هەزار و 840 کەس منداڵ و 3 هەزار و 920 کەسیش ژن بوون.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ڕژێمی زایۆنیستی هەزار و 354 هێرشی بۆ سەر دانیشتووانی غەززە هەبووە کە بەو هۆیەوە زیاتر لە 6 هەزار و 800 کەس بێسەرشوێن بوون.
لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە زیاتر لە 33 هەزار کەس بریندار بوون کە لە سەدا 75 ی ئەوان ژن بوون.
هەروەها هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بووەتە هۆی ڕووخانی لە سەدا 60 ی یەکە نیشتەجێبوونەکان لە کەرتی غەززە، بە شێوەیەک کە چیدی بە کەڵکی مانەوە نایەن./.