بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەورە شارەزای ئابووری وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی پشتڕاستی دەکاتەوە، ئاکامی شەڕی غەززە بوو بە هۆی لەدەستدانی 1.4 لەسەد تێکڕایی بەرهەمی ناوخۆیی ئەو ڕژێمە.
ڕۆژنامەی ئابووری “مارکر” لەسەر زاری شارەزای ئابووری وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی نووسیویەتی: دابەزینی تێکڕایی بەرهەمی ناوخۆیی ئیسرائیل لەم ساڵەی کە تێداین بە هۆی شەڕی غەززەوە 1.4 لەسەد یان 9 ملیارد (نزیکەی 2.50 ملیارد دۆلار) لە هەر مانگدا بەراوەرد کراوە.
مارکر وتیشی: ئەوە بەو مانایە کە ڕێژەی گەشەی ئابووری ئیسرائیل لە ئەوساڵدا تەنیا 2لەسەد دەبێت. لە حاڵێدا چاوەڕوان دەکرا ئەو ڕێژەیە نزیکەی 3.4لەسەد هەبێت.
کریستیانا جورجیوا، ئەمینداری سندووقی نێودەوڵەتی دراو ئەم حەوتە پشتڕاستی کردەوە و گوتی ڕژێمی زایۆنی لەژێر سێبەری شەڕدا ڕووبەڕووی گەشەی ئابووری دەبێتەوە.
ئەو وەزارەتخانە هەروەها هەواڵی داوە کە ئیسرائیل لە کاتی دەسپێکی شەڕ دژی کەرتی غەززە بەملاوە نزیکەی 30 ملیارد دۆلار قەرزدار بووە.