بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غازی حەمەد لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس وتی کە داگیرکاران پیلانی خۆیان بۆ دەرکردنی خەڵکی غەززە ئاشکرا کردووە و بە بۆردومانکردنی دڕندانە هەوڵی مسۆگەربوونی ئەم ئامانجە دەدەن.
ناوبراو وتی: دڵنیام کە ئەم پیلانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی شکست دێنێت و غەززە دەبێتە گۆڕستانی هێزەکانیان.
ئەو بەرپرسەی حەماس وتی کە خۆڕاگری لە یەک کاتدا شەڕی سوپاکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە دەکات.
غازی حەمەد وتی: هیچ متمانەیەکمان بە ئەمریکا نییە و دەتوانین بە شکستی پیلانگێڕییەکان، هەلومەرجەکە لە غەززە بەرەو گۆڕانکاری ببەین.
وتیشی کە خۆڕاگری بە شکستەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا، گیانێکی دیکەی بە پرسی فەڵەستین لە ناوچەکە بەخشیوە./.