بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری خۆراک گرنگترین سوودەکانی خواردنی زەیتوونیان دەستنیشان کردووە کە بریتین لە:
1 – بەسوودە بۆ تەندرووستی دڵ و خوێنبەرەکان، کاتێک خوێنبەرەکان تێکدەچن و چەوری لە خوێنبەرەکاندا کۆدەبێتەوە، لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ، مادە خۆراکییە دژە ئۆکسێنەرەکانی ناو زەیتوون ڕێگری لەم ئۆکساندنی کۆلیسترۆڵە دەکەن، بەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی دڵ.
2 – خۆپاراستن لە شێرپەنجە. زەیتوونی ڕەش سەرچاوەیەکی گەورەی ڤیتامین ئی یە کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دوورکەوتنەوە لە شێرپەنجە.
3 – تەندرووستی پێست و قژ. زەیتوون دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری و دژە ئۆکسێنەر کە خۆراک دەدات بە پێست و شێداری دەکاتەوە و دەیپارێزێت.
4 – بەهێزکردنی ئێسک و شانە بەستەرەکان.
5 – سوودبەخشە بۆ تەندرووستی کۆئەندامی هەرس. زەیتوون کاریگەری سوودبەخشی هەیە لە سەر برینی گەدە و هەوکردنی گەدە.
6 – زەیتوون ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە.
7 – پاراستنی تەندرووستی چاو، ڕێگریکردن لە دروستبوونی ئاوی سپی چاو، تێکچونی چاو و نەخۆشییەکانی دیکەی چاو کە پەیوەندییان بە تەمەنەوە هەیە./.