بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەیروت وتی: ئەوەی کە لە غەززە دەبینرێت بە گڵۆپی سەوز و موڵەت و پشتیوانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکرێت.
ناوبراو وتی: ئێمە حکومەتی ئەمریکا بە بەرپرسی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە غەززە دەزانین و ئەم تاوانانە بە بێ موڵەتی بایدن و بێدەنگی نێودەوڵەتی نەدەکرا.
حەمدان وتی: بەردەوامی بێدەنگی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، پێشهاتێکی مەترسیدارە و بەرەو ئاراستەیەک دەڕوات کە کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
ڕاشیگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراوەی لە دژی غەززە بە تایبەت نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان بەکار هێناوە.
ئۆسامە حەمدان ڕەتیکردەوە کە دانیشتووانی غەززە سیستەمێکی نوێی سیاسی سەپێندراو بۆ قۆناغی پاش ئەم شەڕە قبووڵ بکەن و وتی: ئێمە وەک قەڵغانێک لە بەرامبەر پیلانی داگیرکاراندا ڕاوەستاوین و لێرە بە دواش هیچ کۆچکردنێک لە لایەن فەڵەستینییەکانەوە لە ناوچەکانی خۆیان ناکرێت و ئەوەی دەیبینین تەنیا ئازادی و گەڕانەوەیە./.