بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ئێمە سەبارەت بە پچڕانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل قسەمان کردووە و هیچ بەربەستێک لە بەردەم ئەم هەنگاوەی ئێمەدا نییە.
ناوبراو وتی: ئەو پرۆسەیەی کە بە ناوی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل پێش شەڕی غەززە لە ناوچەکەدا هەبووە، ناتوانێت بەردەوام بێت.
فیدان وتی: بڕیاری پچڕانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل دەبێت بەهێز و لە لایەن کۆمەڵە وڵاتێکەوە بێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: لە ئێستادا وڵاتانی ئیسلامی هەوڵ دەدەن کێشەی غەززە بە ئامرازی دیپلۆماسی و مرۆڤدۆستانە چارەسەر بکەن.
وتیشی کە بەردەوامی هەبوونی چەکە کۆمەڵکوژەکان لە لایەن ئیسرائیلەوە دۆخێکی نەخوازراوی بۆ ناوچەکە و جیهان هێناوەتە پێشەوە./.