بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێ خواردن و خواردنەوەی باش دژی هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان بریتین لە:
1 – شۆربای گەرمی مریشک:
یەکێکە لەو شۆربایانەی بۆ جەستە پێویستە، هەوکردن کەم دەکاتەوە، تەواوی ئەو مادە خۆراکییانەی تێدایە کە جەستە پێویستیەتی بۆ ئەوەی بەرگری دژی نەخۆشییەکان زیاد بکات.
2 – شەربەتی میوە مزرەکان:
وەک لیمۆ، پرتەقاڵ و سندی، دژە ئۆکسانی بەهێزن و لە سەرمابوون دەمانپارێزن و سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزتر دەکەن.
3 – چای زەنجەفیڵ:
دژە هەوکردن و نەخۆشییە، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بتوانیت بە ئاسانی چاک ببیتەوە، ئەگەریش تووش نەبوویت هەر دەتوانیت بیخۆیتەوە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر نەخۆشییەکاندا بەرگری جەستە زیاد بکەیت./.