بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز وتی: بە پێی زانیارییەکانم، تا ئێستا هیچ یەک لە هێزەکانی ئێران لە سوریا نەکراونەتە ئامانج و ئەگەر ئەمە ڕوو بدات، وەڵامەکەی توند دەبێت.
ناوبراو وتی: هەر بەئامانجگرتنێکی هێزەکانی ئێران لە سوریا بە توندی وەڵام دەدەینەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: حزبوڵڵا بزوتنەوەیەکی خۆڕاگرییە لە بەرامبەر داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە و شووناسێکی سەربەخۆ و لوبنانیی هەیە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە دووری زانیوە کە ئێران و ئەمریکا لە سەر غەززە دانوستان بکەن و ڕایگەیاند کە غەززە بابەتێکی جیاوازە و پەیوەندی بە فەڵەستینییەکانەوە هەیە./.