بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕویتێرز، هەندێ لە گەورە بانکەکانی جیهان چاوەڕوان دەکەن، گەشەی ئابووری جیهان لە ساڵی 2024دا بەهۆی نرخی باڵای سوود، نرخی باڵای وزە و دابەزینی گەشەی دوو ئابووری گەورەی جیهان، ڕوو لە کەمبوونەوە بکات.
بەپێی ڕاپرسییەک کە ڕویتێرز لە شارەزایانی ئابووری ئەنجامی داوە پێشبینی دەکرێت ئابووری جیهان لەم ساڵەی کە تێداین 2.9 لەسەد گەشەی هەبێت و لە ساڵی داهاتووشدا 2.6لەسەد پەرە بسێنێت.
زۆربەی لە شارەزایانی ئابووری جیهان لەو باوەڕەدان کە ئابووری جیهان ڕووبەڕووی داوەستان نابێتەوە بەڵام ئابووری ئەورووپا و بەریتانیا ئەگەری لەسەرە ڕووبەڕووی داوەستانێکی نەرم ببێتەوە.