بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی شەممە 18 ی تشرینی دووەمی 2023 ڕایگەیاند کە ئەحمەد بەحر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی فەڵەستین شەهید کراوە.
بەیاننامەیەکی بزوتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوە داوە کە ناوبراو چەند ڕۆژ پێش بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە بۆ سەر بینای پەرلەمان شەهید کراوە.
حەماس وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بە بۆنەی شەهیدبوونی ئەندامە باڵاکەی، ڕایگەیاندووە کە دکتۆر ئەحمەد بەحر ناسراوە بە ئەبو ئەکرەم جێگری سەرۆکی پەرلەمانی فەڵەستین پاش برینداربوونی لە لایەن زایۆنیستەکانەوە شەهید کراوە./.