بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی سەربازیی یەمەن هۆشداریی توندی دایە ڕژێمی زایۆنیستی و ڕایگەیاند کە تەواوی کەشتییەکانی ئەو ڕژێمە دەکرێنە ئامانج.
ئەو بەرپرسە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە کەناڵی المیادین ی ڕاگەیاندووە کە هێزەکانی یەمەن دەتوانن لە هەر شوێنێک کەشتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بکەنە ئامانج.
ڕاشیگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن پلانی ئەوەیان هەیە کەشتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بکەنە ئامانج، ئەو کەشتییانەی کە دەچنە فەڵەستینی داگیرکراو یان ئەوانەش کە ئامانجیان فەڵەستینی داگیرکراو نییە.
لە پاش هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە، هێزە چەکدارەکانی یەمەن تا ئێستا چەندین جار بەندەری ئیلات یان لە باشوری فەڵەستینی داگیرکراو کردووەتە ئامانجی هێرشی درۆنی و مووشەکی./.