بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەلید خەریجی لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی مەنامەی پایتەختی بەحرەین وتی کە ناوچەکە بە هۆی دەسدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ڕوبەڕوی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە.
ناوبراو وتی: دەبێت بۆ کۆتایی هێنان بەم گەمارۆیە و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ پرسی فەڵەستین هەنگاو بنێین و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دەبێت هەوڵی کۆتایی هێنان بەم شەڕە بدات.
وەلید خەریجی وتی کە سعوودیە و ئێران هەوڵی دەستەبەرکردنی سەقامگیری ناوچەکە دەدەن./.